دەستنیشان کرا دوای گۆڕینی دەسەڵات لە سوریا زیاتر لە ٤ هەزار سەربازی رژێم چوونەتە عێراق.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس (AP) بە پشتبەستن بە لێدوانی وتەبێژی میلیشیا عێراقییەکان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری دیمەشقی پایتەختی سوریای کۆنترۆڵ کرد، زیاتر لە ٤ هەزار سەربازی سوپای رژێم بەرەو عێراق هەڵاتن.
بە پێی وتەی بەرپرسانی عێراقی ئەو سەربازە سوریانەی هاتوونەتە ئەو وڵاتەی دراوسێ، چەک و تەقەمەنی و زرێپۆشیان گەیاندووە و سەربازەکان لە کەمپێکدا دادەنرێن کە شوێنەکەی دیاری نەکراوە.
دوێنێ پۆرتاڵی زانیاری داون نیوز بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق کەمپێکی چادریان دامەزراندووە بۆ جێگیرکردنی ئەو سەربازانەی هێزە چەکدارەکانی سوریا کە ڕۆژی پێشتر سنووری وڵاتەکەیان بەزاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە چارەنووسی داهاتووی ئەو سەربازانە نەدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.